مانیفێستی بیداری سەوز

دڵۆپەکانی هیوا بۆ دەریای ژیان

نوسه ر: محەمەد  فه تاحی

سەرماوەزی ١٤٠٤

ئەی هاوڕێیانی ئازیز، ئەی ئەندامانی بیدار باش سەوز،

 ئەی هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ ئەم گۆی خاکییە لێدەدات

لە گرووپی بیدار باش سەوز پرسیارێکی گەورە هەڵدرژا:

«لە دەستی ئێمەی وەک ئێوە چی دەکرێت؟»

وەڵامەکەی ئەمڕۆ لەبەردەمتاندایە؛ ئەمە تەنها وەرگێڕانێکی سادە نییە، بەڵکوو بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و جیهانییە کە لە قووڵایی ئازاری زەوی سەر هەڵدەدات و بە ئیلهامی باشترین سەرچاوە جیهانییەکان دروست بووە:بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کرداری خێرا

شکل شماره 2 نمادی از جنبش های جهانی برای سبز کردن کره زمین

ئەم دەقە تێکەڵەیەکە لە هەست و بزووتنەوە و ڕاستی؛ بانگەوازێکە بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتمانی و جیهانی کە

لە ماڵە بچووکەکانمانەوە دەست پێ دەکات و دەگاتە ڕزگارکردنی ماڵی گەورەمان گۆی زەوی

شکل شماره 3 و 4 نمادهایی از  کاشت گروهی بذر و نهال در زاگرس

ماڵی بچووکمان، پارچەیەکە لە پەزڵی ماڵی گەورەی زەویبیر بکەرەوە: هەموو بەیانییەک قەڵسوور دەکەین، گوڵدانەکان ئاو دەدەین، پەنجەرەکان دەکەینەوە تا هەوای پاک بێتە ژوورەوە. ئەگەر ئەم کارانە نەکەین، ماڵەکەمان دەبێتە کەرگەی پیسی و خنکان.ئێستا ئەو ماڵە بچووکە وەک پارچەیەک لە پەزڵی گەورە ببینە: گۆی زەوی، تەنها پەناگەی ئێستای مرۆڤایەتی. لە شۆڕشی پیشەسازییەوە تا ئەمڕۆ، ئەم ماڵە گەورەیە کەوتووەتە بەر تەمەنێکی بەرز:دارستانەکان بڕدراون، سییەکانی زەوی پارچە پارچە بوون 

 

شارە گەورەکانمان لە دوکەڵ و گەرمادا خنکان. وشکەساڵی وەک شمشێر لەسەر ملمانە. کەمبوونەوەی باران و بەفر و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، گۆڕانی کەشوهەوا کردووە بە پەلەقاژەیەک کە سنوور نانەناسێت.ڕاپۆرتەکانی IPCC دەڵێن: ئەم کارەساتانە بە ڕێکەوت نین، بەڵکوو ئەنجامی تەماحی خاوەن سەروەت و دەسەڵاتن کە بۆ چراکردنەوەی ئابووریی تاڵانکەری خۆیان، سەرچاوەی جیهان تاڵان دەکەن. ئەم مافیایانە بە نەفوز لە حکومەتەکان، زنجیرەیەکی ئاسنینیان دروست کردووە کە شکاندنیان شتێکی نامومکین دەردەکەوێت.

بەڵام ئێمە دەڵێین: «کار نه شدی نییە!» هەر کارێک عیلاجی هەیە، تەنها هەوڵ و ئیرادەیەکی گەورەی دەوێت.کێشەکانی جیهانی سێیەم و دەرسەکانی جیهانی پێشکەوتوولە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا، وەک ئێران و کوردستان، بەڕێوەبردنی ناکارامە و گەندەڵی کێشەکان سەد جار قووڵتر کردووەتەوە. بەڵام هیواش هەیە!سوید، دانمارک، کۆستاریکا، چین، ڕواندا… نیشانیان دا کە «کار نه شدی نییە».

ئەگەر ئەوان توانییان، ئێمەش دەتوانین!

بانگەواز بۆ کردار: لە دڵۆپەوە بۆ دەریائێستا لە ساتێکداین کە هەم ماڵی بچووکمان پیس بووە، هەم ماڵی گەورەمان لە مەترسییە. ئەرکی هەر یەکێکمانە کە شوێنەواری وێرانکاری بسڕینەوە، پیسییەکان پاک بکەینەوە و بۆ ژیانێکی باشتر بجەنگین. ئەگەر بێدەنگ بین، هەموومان لە ناو ئەو لێفەیەدا دەخنکێین کە دەستی «زیرەک»ی مرۆڤ دروست کردوویەتی.بە بیرم هاتەوە شیعری دکتۆر شریفی لە گرووپەکەمان:

دڵۆپە : ئێمە ئەو دڵۆپە بارانەین کە دەکەوینە سەر دەریای بێکەنار. سەرەتا دەترسین: من تەنها دڵۆپێکم! بەڵام دەریاکان لە دڵۆپەکان دروست دەبن!  با هەر یەکێکمان لە ماڵەکەمان، لە گەڕەکەکەمان، لە کێوەکەمانەوە دەست پێ بکەین. بە یەکەوە کوردستانمان، زەوی سەوزتر لە هەمیشە بکەینەوە.چۆن دەست پێ بکەین: لە ماڵەوە دەست پێ بکە زبڵ جیا بکەرەوە، ئاو وەک زێڕ بپارێزە، دار بچێنە (وەک پڕۆژەی زاگرۆسانە کە زیاتر لە ٨ ساڵە بەردەوامە) 

هۆشیاری بڵاو بکەرەوە: ئەم مانیفێستە لە هەموو گرووپ و تۆڕەکاندا بڵاو بکەرەوە 

فشار بهێنە: لە حکومەت و دامەزراوەکان داوا بکە 

یەکگرتوویی جیهانی دروست بکە: بە بزووتنەوە جیهانییەکانەوە بلکێ، بۆ جیهانێک بەبێ پیسی، بێ ئاو، بێ پلاستیک

ئێمە دڵۆپین، بەڵام بە یەکەوە دەریا دەبین.

بیدار باش سەوز، کات کاتی کردارە!

کوردستانی سەوز ، زەوی سەوز

– ئەمە میراتمانە، بۆ نەوەی داهاتوو.

بە یەکەوە، مێژوو و زەوی سەوز دەکەین!

لە دڵۆپەوە             بۆ           دەریا

 #لە_دڵۆپەوە_بۆ_دەریا

#بیدار_باش_سەوز

#زاگرس_سەوز