بەفر، نژیارڤانی ( مێعمار، ئارشیتێکت ) سەرسووڕهێنەری سروشت
نووسەر: محەممەد فەتاحی
ریبندان 1404

جیاوازی کریستاڵەکانی بەرف لە نێو ئاسمانی زستاندا نهێنییە، لەوێ کە هەورەکان وەک کارگەی نهینی سرووشت کار دەکەن، دانەکانی بەرف لەدایک دەبن. ئەم جواهیرە سەهۆڵییانە، نەک تەنها نیشانەی جوانکاری زستانن، بەڵکو شایەتییەکە بۆ ئیجادکاریی بێکۆتای گەردوون.شیوەی دروستبوونیان لە هەڵمی ئاو کە لە هەوادا هەیە دەست پێ دەکات. کاتێک پلەی گەرمی هەوا دەکەوێتە ژێر سفری سەدی، مولکولەکانی ئاو بە پارچە بچووکەکانی خۆڵ یان پیسبوونی هەوا دەلکێن و ناوەندێک بۆ کریستاڵی سەهۆڵ دروست دەکەن. ئەم ناوەندە بچووکە کەم کەم بە کێشکردنی مولکولەکانی زیاتری ئاو گەورە دەبێت و لقە باریکەکانی بە شەش ئاراستەی سەرەکی وەک شێوەی شەشلایەی مولکولی ئاو بڵاو دەکاتەوە.
فاکتەرە سەرەکییەکان وەک پلەی گەرمی، شێ، و تەنانەت باییش شێوەی کۆتایی هەر دانەیەک دیاری دەکەن. بۆ نموونە، لە پلەی گەرمی نزیک سفردا، کریستاڵەکانی پەڕگەیی و پان دروست دەبن، لە کاتێکدا لە سەرمای توندتر، شێوەکانی وەک ئەستێرە و ئاڵۆزتر دەردەکەون.بەڵام ئەوەی دانەکانی بەرف بە ڕاستی یەکجارەکی دەکات، جیاوازیی بێکۆتایانه.
شێوەی سەرەوە نیشاندەری جوانکارییەکانی دروستکردنە لە ئافراندنی دانەکانی بەرف
زانایان پێشبینی دەکەن کە ئەگەری بوونی دوو دانەی بەرف تەواو وەک یەک نییە، وەک پەنجەمۆری مرۆڤەکان کە هەریەکەیان نەخشێکی یەکجارەکی هەیە. ئەم جیاوازییە ئەنجامی ڕێگەی یەکجارەکی هەر دانەیەکە لە نێو هەوادا؛ هەریەکەیان لە بەرزی جیاواز، بە ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی جیاوازی هەوایی شێوە دەگرن. وەک پەڕگەکانی دارەکان لە دارستانەکانی زاگرۆس
کە هیچ دوو دانەیەک تەواو وەک یەک نین، یان نەخشەکانی پێستی بەبر و گورخرەکان کە نەخشەیەک
لە جیاوازی زیندی دەکێشن، دانەکانی بەرفیش بیرخەرەوەیەکن کە سرووشت لە دووبارەکردنەوەدا، نوێکاریی یەکجارەکی و بێکۆتا هەیە.
«ئێمە بەم جیاوازییە سەرسوڕهێنەرە لە شێوەی هەر دانهیهک لە بەفر، هەر گەڵایەک لە دار، و پەنجەمۆری هەر مرۆڤێک، «تنوع» دەناسێنین.
سروشت و جیهان لەسەر ئەم تنوعە بێهاوتا دروست کراوە و ژیان و بەردەوامییەکەشی بە هەمان جیاوازییەوە بەستراوەتەوە.»
شێوەی ژمارە 2 سرووشت، مامۆستای بێوێنەی جیاوازییە:
ڕێڕەوەکانی یەکجارەکی گورخر، پەڕگەکانی کە هیچ دوو دانەیەک وەک یەک نین،و پەنجەمۆری کە تەنها هی تۆیە.هەریەکەیان، شاهکارێکی یەکجارەکی لە دروستکردن؛بیرخەرەوەیەک کە لە جیهاندا هیچ شتێک دووبارە نییە.
به زانه تۆش، شاهکارێکی بێهاوتاییت.
ئەم نایەکسانییە نەک تەنها جوانیناسییە، بەڵکو بەشێکە لە سیستەمی ئیکۆلۆژی ئاڵۆزی زەوی، لەوێ هەر پارچەیەکی بچووک ڕۆڵێکی گەورە لەهاوسەنگی ژینگەییدا دەگێڕێت.
شێوەی ژمارە 3 پەڕگەی شەشلایە، ئەم شێوە سادە و پانە، وەک پەڕگەیەکی باریک و شەفاف
لە شوشەی سەهۆڵ، زۆرجار لە پلەی گەرمی نزیک سفردا دروست دەبن.
لقەکانی کورت و ڕێکخراون و شێوەیەکی ئارام و هاوسەنگ هەیە، بیرخەرەوەی ئارامی و هاوسەنگی لە سرووشتە. بە واتایەکی دیکە: ئەم کریستاڵانە نیشانەی سادەیی لە جوانکاریدان، بیرخەرەوە دەکەنەوە کە هەندێک جار کەمترین ئاڵۆزی، قووڵترین ئارامی دەهێنێت.
لە ژیانی پڕلەرزەی ئێمەدا، وەک ئەم پەڕگەیە، هاوسەنگی بگەڕێین تا بگەینە دەسکەوتە باشترەکان.
هەندێک جار کەمترین ئاڵۆزی، قووڵترین ئارامی دەهێنێت.
شێوەی ژمارە 4 ئەستێرەی لقدار، ناسراوترین شێوەی دانەی بەرف، بە شەش لقی
سەرەکی کە لە ناوەندەوە بەرەو دەرەوە بڵاو دەبنەوە و لقە باریکەکانی لاوەکی هەیە.
لە پلەی گەرمی ساردتر و شێی بەرزتر دروست دەبن و وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەدرەوشێنەوە. بە واتایەکی دیکە: ئەم ئەستێرەی شەشپەڕە نیشانەی درەوشانەوە و بڵاو بونەوەیە، وەک مرۆڤێک کە تواناکانی بە جیهان پێشکەش دەکات.
پەیامی ئەم وێنەیە ئەوەیە:
لە ناوەندی بوونتەوە بدرەوشەوە و لقەکانی هیوات بە دەوروبەر بڵاو بکەرەوە.
شێوەی ژمارە 5 ستون یان دەرزی، بلورەکانی درێژ و باریک، وەک دەرزییەکانی سەهۆڵ
یان ستونەکانی شەشلایە درێژکراو، کە لە سەرمای توند و شێی کەمدا دەردەکەون.
شێوەیەکی سادە بەڵام بەهێز و ئاراستەدار هەیە. بە واتایەکی تر: ئەم شێوەیە نیشانەی
بەردەوامی و ئاراستەییە، وەک تیرێک کە بەرەو ئامانج دەچێت.
لە سەختییەکانی ژیاندا، وەک ئەم دەرزییە، بەردەوام بمێنەرەوە و ڕێگاکەت بە هێز ببڕە.

شێوەی ژمارە 6 وه ک لقی سەرخس ، ئاڵۆزترین و جوانترین شێوە، بە لقە زۆر و نەخشە
فراکتاڵییەکان کە وەک پەڕگەی سەرخس دەچن. لە بارودۆخی گۆڕاوی هەواییدا دروست
دەبن و پڕن لە وردەکاریی باریک.
بە واتایەکی دیکە: ئەم کریستاڵە شاهکارەی ئاڵۆزی سرووشتە، نیشانەی گەشەی
ئۆرگانیک و جوانکاری لە وردەکارییەکان. بیرخەرەوە دەکەنەوە کە ژیان وەک سەرخس، لە چینەچینەی ئاڵۆزییەکانیدا، قووڵترین جوانکاری پەنهان کردووە؛ بە سەبرەوە، چینەکانی بوونت زەرەوە.
لە چینەچینەی ئاڵۆزییەکانیدا، قووڵترین جوانکاری پەنهانە؛ بە سەبرەوە، چینەکانی بوونت دۆزەرەوە.
بارینی بەرف دیسان تەنها دیاردەیەکی هەوایی نییە؛ بانگەوازێکە لە سرووشت بۆ بیداری، بۆ سەرسامبوون، بۆ کردار.
هەر جارێک بەرف دەبارێت، ئاسمان ملیاردها پەیامی یەکجارەکی بۆ ئێمە دەنێرێت:
تۆ بەنرخیت، تۆ جیاوازیت، تۆ دەتوانیت گۆڕانکاری دروست بکەیت.
لە کۆتاییدا، دانەکانی بەرف ئێمە بە بیرکردنەوە وامی دەهێنن کە چۆن بچووکترین پارچەکانی سرووشت دەتوانن سەرچاوەی گەورەترین گۆڕانکارییەکان بن. وەک دانەکانی بەرف کە بە دابەزینیان، دیمەنێکی سپی و ئارام دروست دەکەن.
ئێمەش دەتوانین بە ئاگایی زیاتر، بەرەو پاراستنی ژینگە بچین.
ئەم وێنە جوانانه ، تەنها بەشێکن لە جیاوازیی بێکۆتای دانەکانی بەرفن، بەڵام هەریەکەیان فێرکارییەکی گەورە لە سرووشت بە ئێمە دەدەن :
لەسادەییدا ئارامی نهێنییە، لە درەوشانەوەدا هیوا، لە بەردەوامیدا هێز، و لە ئاڵۆزیدا قووڵی جوانکاری.
جارێکی دیکە کە بەرف دەبارێت، بەم جواهیرە ئاسمانییانە بسەیرێن و پەیامەکانیان لە دڵدا بگرن.
ئەم وتارە بانگەوازێکە:
بۆ بینینی جیهان بە چاوێکی کراوەتر، لەوێ بارینی بەرف، نەک تەنها دیاردەیەکی هەوایی،
بەڵکو نیشاندانێکە لە میعماریی خودایی سرووشت.
سه ر چاوه کان :
1. Snow Crystals: A Case Study in Spontaneous Structure Formation (2021، Princeton University Press)
2. The Snowflake: Winter’s Secret Beauty) 2003،(
3. Ken Libbrecht’s Field Guide to Snowflakes )2006(
4. The Art of the Snowflake (2007)
5. American Scientist (2007): “The Formation of Snow Crystals
6. National Oceanic and Atmospheric Administration (NOAA): “How do snowflakes form?”
7. Library of Congress: “Is it true that no two snow crystals are alike?
8. McGill University Office for Science and Society
9. Kenneth G. Libbrecht
10. Alexey Kljatov